٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٣١
سەفەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تورکیا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ کاربەدەستانیی دەولەتی تورکیا سەردانی ئانکارای پێتەختی ئەو وڵاتەی کردووە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنیی ڕاگەیاندراوەیەک وێڕای پشت ڕاستکردنیی ئەم هەواڵە ، ڕایگەیاند ، "بوریس جانسۆن " لە سەفەری سێ رۆژەی بۆ ئانکارا لەگەڵ  رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری ، بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیران ، عۆمەر چلیک وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا ، مەولوود چاووش ئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدار و وتوویژ دەکات .

لەم ڕاگەیاندراوە ، تەوەری دانووستانەکان ، لێکدانەوەی دوایین گۆرانکارییەکانی ئاسایشی وسیاسی ناوچە و زۆرترکردنیی پێوەندی وهاوکارییەکانی دوو لایانەی ئانکارا ولەندەن زانراوە .

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەوە یەکەم سەردانیی کاربەدەستێکی پایەبەرزی بەریتانی بۆ تورکیایە دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی ١٥ ژوئیەی ئەو وڵاتە . ئانکارا بەردەوام وڵاتانی رۆژئاوایی لەمەڕ خەمساردی لە کاردانەوە بە کودەتا لە تورکیا تۆمەتبار کردووە ولە ڕادەربڕینەکانیی کاربەدەستانی رۆژئاوایی دوای کودەتا لە بارەی بنپێکرانیی مافەکانی تاوانباران ڕەخنەی گرتووە . شایانی باسە ، بەریتانیا شەریکی بازەرگانیی گرنگی تورکیایە و بارستای ئال ووێرەکانی بازەرگانی دوو وڵات زیاتر لە ١٠ ملیارد دوڵار لە سال دایە......

کۆتایی کورتە نامە/310